قوتابخانه‌کانی کوردستان له‌ به‌شی دوانیوه‌ڕۆ ده‌وام ناکه‌ن

به‌شی کوردستان- قوتابخانه‌کانی پارێزگای کوردستان جگه‌ له‌ شاری دیوانده‌ره‌ له‌ ده‌وامی به‌شی دوانیوه‌ڕۆ پشوو ده‌درێن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی پارێزگای کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ڕای‌گه‌یاند: به‌ گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رمان‌کرد قوتابخانه‌کانی پێنج شاری سنه‌، سه‌قز، بانه‌، مه‌ریوان و سه‌وڵاوا بۆ به‌شی دوانیوه‌ڕۆ پشوو ده‌درێن.

ناوبراو زیادی کرد: ته‌نها قوتابخانه‌کانی شاری دیوانده‌ره‌ له‌ به‌شی دوانیوه‌ڕۆدا ده‌وامیان ده‌بێت.

شایانی باسه‌؛ بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گۆڕی 7.3 ڕیخته‌ر شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر 21:48 خوله‌ک به‌شی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تێکرای قوتابخانه‌کانی پارێزگای کرماشان پشوو دراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8460

Your Comment

You are replying to: .
captcha