به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی 7.3 ڕیخته‌ر شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر 21:48 خوله‌ک به‌شی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌که ئه‌زگه‌له‌ی کرماشان بوو و به درێژایی 45.9 و پانتایی 34.8 و له قووڵاییی 11 کیلۆمه‌تریی زه‌وی ڕووی دا.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ دوو بوومه‌له‌رزه‌ی دیکه به گۆڕی 4.6 و 4 ڕیخته‌ر ناوچه‌ی کرماشانی هه‌ژانده‌وه و ڕه‌وتی فریاکه‌وتن و خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری پزیشکی له شه‌وی ڕابردووه‌وه له سه‌رپێڵ زه‌هاو، قه‌سری شیرین و ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا به دژواری ئه‌نجام ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment