یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ تا کۆتاییی داعش به‌رده‌وامه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد یارمه‌تیی سه‌ربازیی وڵاتان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی داعش به‌ هه‌ماهه‌نگیی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش و حکوومه‌تی ناوه‌ند بووه‌ و ڕای‌گه‌یاند: تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یێک سه‌باره‌ت به‌ کۆتایی هاتنی یارمه‌تییه‌کان نه‌گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"ی وت: ژماره‌یێک له‌ وڵاتان له‌وان ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، نه‌مسا، چێک، هه‌نگاریا، ئیتاڵیا، ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و ژماره‌یێکی دیکه‌ش له‌ شه‌ڕی داعشدا یارمه‌تیی سه‌ربازییان ئاراسته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ کردووه‌ و له‌ ئێستادا ئامارێکی دروستی یارمه‌تییه‌کان له‌ده‌ستدا نییه‌.

یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد یارمه‌تییه‌کان بڕیاره‌ تا کۆتایی شه‌ڕی داعش درێژه‌یان هه‌بێت و وتیشی: ئه‌و وڵاتانه‌ی یارمه‌تیی پێشمه‌رگه‌یان داوه‌ پاش گشتپرسییه‌که‌ی هه‌رێم و قه‌یرانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا تا ئێستا ئاماژه‌یان به‌ بڕینی هاوکارییه‌کان نه‌کردووه‌ و هیچ زانیاری و هه‌واڵێک له‌ بڕیاری له‌و چه‌شنه‌ ده‌ست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8438

Your Comment

You are replying to: .
captcha