به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جمه‌ددین که‌ریم پارێزگاری کوردی پێشووی که‌رکووک له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریکادا جه‌ختی له‌سه‌ر نیگه‌رانیی کورده‌کان کرده‌وه له‌باره‌ی دۆخی شاری که‌رکووک که ڕۆژی 16ی ئه‌کته‌وبری 2017 له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاند: ئه‌و شاره به‌شێک له کوردستانی عێراقه و کورده‌کان دانووستان له‌سه‌ر ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق قبووڵ ناکه‌ن.
ناوبراو ژماره‌یێک له هاوحزبییه‌کانی خۆی به ته‌بانی له‌سه‌ر که‌رکووک تۆمه‌تبار کرد و ئه‌مریکا و ڕۆژئاواشی خه‌یانه‌تکار به کورده‌کان زانی.
نه‌جمه‌ددین که‌ریم جه‌ختی کرد: به‌داخه‌وه ده‌کرێ ڕه‌فتاری ئه‌مریکی و ئه‌ورووپییه‌کان له‌مباره‌وه به جۆرێک دووڕوویی بزانین. ئێمه به‌وانمان ڕاگه‌یاندبوو که به‌ڕێوه بردنی ڕیفراندۆم به مانای ڕاگه‌یاندنی به‌په‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی یان ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به‌پێی سنووره‌کانی ئێستا نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment