به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه وه‌ده‌ست هاتوون هێزه‌کانی سوپای تورکیا ڕووباری قه‌ره‌سوو له‌سه‌ر سنووره‌کانی کانتۆنی عه‌فرینیان تێپه‌ڕاندووه و چوونه‌ته ناو خاکی عه‌فرین.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه، سوپای تورکیا له ناوچه‌ی سنووریی ڕاجۆ ده‌ستیان کردووه به جووڵه‌ی سه‌ربازی و وێڕای تێپه‌ڕاندنی ڕووباری قه‌ره‌سوو له گوندی مه‌یدان ئیکبیس چوونه‌ته ناو کانتۆنی عه‌فرین و ده‌شیانهه‌وێت پردێک له‌سه‌ر ڕووباره‌که چێبکه‌ن.
هه‌روه‌ها سوپای تورکیا له ناوچه‌ی ڕاجۆ بنکه‌ی سه‌ربازیی دامه‌زراندووه و ده‌ستی کردووه به ناردنی چه‌کی قورس بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.
سه‌رچاوه: هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment