بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تارق گەردی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: پڕ نەکردنەوەی پۆستەکانی پارتی و ھەروەھا پۆستەکانی وەزیری دارایی و بریکاری ئەو وەزارەتە، جێگری وەزیری ناوخۆ، بریکاری وەزیری بەرگری، بریکاری وەزیری گواستنەوە و زیاتر لە 9 پۆستی سیادی دەکرێت ھۆکارێک بووبێت بۆ ئەو کەموکوڕیانەی لە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەدا کراوە.
گهردی سەبارەت بە ھۆکاری پڕ نەکردنەوەی پۆستەکانیش وتی:"ھۆکاری پڕ نەکردنەوەی ئەو پۆستانە، بەشێکیان بۆ پارتی دەگەڕێتەوە کە خۆی ھەوڵی نەداوە پڕیان بکاتەوە لەوانەش شوێنەکەی ھۆشیار زێباری. ژمارەیێکی دیکەشیان بە ھۆی کەمتەرخەمیی حکوومەتی عێراقەوەیە لە نائامادەیی ئەو بۆ وەرنەگرتنی کاندیدەکانی کورد چوونکە چەندین جار کاندید پێشکەش کراوە بەڵام حکوومەتی عێراق گوێی پێ نەداوە".
پەرلەمانتارەکەی پارتی لە بەغدا بۆچوونی وایە ھۆکاری ئەو کێشانەی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ڕووی داوە، زیاتر ھۆکاری سیاسییە و ڕاشیگهیاند: :"ئەگەر بۆیان بچێتە سەر بەنیازن پێشێلی دەستوور بکەن و گوێ بە ھەرێم نەدەن و لە جێی ئەوە ئەزموونی فیدراڵی پەیڕەو بکەن، ھەر وەکوو چاوەڕوانیش دەکرێت سەرۆک وەزیرانی عێراق گۆڕانکاری لە ڕەشنووسەکەدا بکات".
سەرچاوە: SNN
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment