دیاری نەکردنی هەندێک پۆست ھۆکاری ئەو کەموکوڕیانەیە لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەدا کراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات: بەشێک لە کێشەکانی نێوان عێراق و ھەرێم و ناحه‌قییەکان بەرامبەر بە کورد لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 بۆ پڕ نەکردنەوەی پۆستەکانی کورد دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تارق گەردی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: پڕ نەکردنەوەی پۆستەکانی پارتی و ھەروەھا پۆستەکانی وەزیری دارایی و بریکاری ئەو وەزارەتە، جێگری وەزیری ناوخۆ، بریکاری وەزیری بەرگری، بریکاری وەزیری گواستنەوە و زیاتر لە 9 پۆستی سیادی دەکرێت ھۆکارێک بووبێت بۆ ئەو کەموکوڕیانەی لە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەدا کراوە.

گه‌ردی سەبارەت بە ھۆکاری پڕ نەکردنەوەی پۆستەکانیش وتی:"ھۆکاری پڕ نەکردنەوەی ئەو پۆستانە، بەشێکیان بۆ پارتی دەگەڕێتەوە کە خۆی ھەوڵی نەداوە پڕیان بکاتەوە لەوانەش شوێنەکەی ھۆشیار زێباری. ژمارەیێکی دیکەشیان بە ھۆی کەمتەرخەمیی حکوومەتی عێراقەوەیە لە نائامادەیی ئەو بۆ وەرنەگرتنی کاندیدەکانی کورد چوونکە چەندین جار کاندید پێشکەش کراوە بەڵام حکوومەتی عێراق گوێی پێ نەداوە".

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە بەغدا بۆچوونی وایە ھۆکاری ئەو کێشانەی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ڕووی داوە، زیاتر ھۆکاری سیاسییە و ڕاشی‌گه‌یاند: :"ئەگەر بۆیان بچێتە سەر بەنیازن پێشێلی دەستوور بکەن و گوێ بە ھەرێم نەدەن و لە جێی ئەوە ئەزموونی فیدراڵی پەیڕەو بکەن، ھەر وەکوو چاوەڕوانیش دەکرێت سەرۆک وەزیرانی عێراق گۆڕانکاری لە ڕەشنووسەکەدا بکات".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8424

Your Comment

You are replying to: .
captcha