بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ساڵح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت، "له هه‌رێم ئیراده‌یێكی جدی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کان نییه و سه‌ردانی وه‌فده باڵاكانی هه‌رێمیش بۆ ده‌ره‌وه هه‌میشه به حزبی كراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی بووه".
محه‌مه‌د ساڵح وتیشی: "ئه‌م قه‌یرانانه‌ی كه هاتوونه‌ته ئاراوه هۆكاره‌كه‌ی ئیداره‌ده‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمه بۆیه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیدا باس له‌وه كراوه دۆخی هه‌رێم چارسه‌ر بكرێت و گۆڕانكارییش له حكوومه‌تدا ناكرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م حكوومه‌ته‌یه دۆخه‌كه‌ی گه‌یاندووه به‌م ئاقاره و پێوستیشه گۆڕانكاری بكرێت له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمدا".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "ئێمه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی بێ‌هیوا نین له چاره‌سەر كردنی قه‌یرانه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیر كردنه‌وه‌ی حزبه‌كان بەم جۆره بێت چاره‌سەر كردنی كێشه‌كان زۆر قورسه".
به‌رپرسه‌که‌ی کۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هیچ ده‌ره‌چه و پڕۆژه‌یێكی هه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم؟ وتی:"هیچ پڕۆژه و پێشنیازێكمان بۆ چارسه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم له به‌رده‌ستدا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌مووان ته‌نها چاوه‌ڕوانی گۆڕانكارییه‌كان و هه‌ڵوێستی دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كودستانن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به پێویستی زانی حكوومه‌تی هه‌رێم دان به شكسته‌كانیدا بنێت و داوای لێبوردن له گه‌ل بكات.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment