ڕەنگە هەرێم پاش ڕیفراندۆم نەتوانێت پارەی کۆمپانیاکان بدات

بەشی جێهان- شرۆڤەکارێکی بواری وزە دەڵێت: هەرێمی کوردستان پاش گۆڕانکارییەکانی گشتپرسی ڕووبەڕووی کەم بوونی سەرچاوەی داهات بۆتەوە و ڕەنگە چیدی نەتوانێت حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەبوونی قەیرانی دارایی و دابەزینی ڕێژەی هەناردە کردنی نەوت لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 80 ملوێن دۆلار حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی داوە بەڵام بە هۆی سنوودار بوونی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم ڕەنگە لە داهاتوودا نەتوانێت پارە و حەقدەستی کۆمپانیا بیانییەکان بدات.

عەلی ستانتۆن شرۆڤەکاری پرسی وزە لە پەیمانگایRBC Eroupe Ltd بە بلۆمبێرگ دەڵێت: بەڕێوەچوونی گشتپرسیی 25ی سیپتەمبێر بوو بە هۆکاری تەنگژەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

ڕاستە بەشێک لە پارە و حەقدەستەکان دراوە بەڵام دەبێت چاوەڕوان بکەین بزانین حکوومەتی هەرێم دەتوانێت پارەی مانگەکانی ئەکتەوبر و نۆڤەمبێری 2016 بدات یا خەیر.

ناوبراو زیادیش دەکات: گشتپرسییەکەی 25ی سیپتەمبێر دۆخەکەی ژاراوی کردووە. پرسیارەکە ئەمەیە ئایا بەڕاستی 5 ساڵ پێدانی پارەی کۆمپانیاکان بە ناڕێکوپێکی چیدی کۆتاییی پێهاتووە؟

ئەم کارناسەی پرسی وزە لەو بڕوایەدایە بە هۆی دابەزینی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستان و دابەزینی ڕێژەی هەناردەی نەوت مەترسیی ئەوە هەیە نەتوانێت حەقدەستی کۆمپانیاکان دابین بکات.

سەرچاوە: بلۆمبێرگ

News Code 8415

Your Comment

You are replying to: .
captcha