به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ڕه‌بیعی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دابه‌ش کردنی یارانه‌کانه‌وه له بودجه‌ی 97دا ڕایگه‌یاند: هێشتاکه ده‌وڵه‌ت له‌و باره‌یه‌وه باس و کۆبوونه‌وه‌ی نه‌بووه که ده‌سته‌ی وه‌زیران بتوانن بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
ناوبراو ئاشکرای کرد: هێشتاکه ڕه‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له ده‌وڵه‌تدا ئاراسته نه‌کراوه به‌ڵام باس له‌سه‌ر پێوه‌ری گشتی و سه‌ره‌کیی بودجه کراوه که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری هه‌ژاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌قر و بێ‌کاری و سامانپێدانی بودجه به‌ره‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، زیاد کردنی بودجه‌ی ئاوه‌دانکاری و ته‌وه‌ری دابین کردنی ئاو بووه.
وه‌زیری هه‌ره‌وه‌ز ئه‌وه‌شی زیاد کرد: ڕای من له‌سه‌ر شێوازی دابه‌ش کردنی یارانه داپه‌ڕێکی شه‌خسییه و به ڕای من ده‌بێت یارانه‌ی چینی هه‌ژار و که‌م داهاتی کۆمه‌ڵگا زیاتر بێت و ئه‌وانه‌ی داهاتی که‌میان هه‌یه یارانه‌ی زیاتر وه‌ربگرن.
ناوبراو له کۆتاییدا ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه: پێویسته ئێمه پاڵپشتیی کۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌گه‌ڵ بێت و به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی داڕێژراو هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی چینی که‌م ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگا بده‌ین و یارانهیێکی زیاتر ته‌رخان بکرێت بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment