سۆزدار جوودی فه‌رمانده‌یێکی YPG -به‌شێک له هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا- له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ئاماژه‌ی به پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای دیموکراتیک له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کرد و ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی کورد- عه‌ره‌بی سووریا له دوو مانگی ڕابردوودا توانیویانه 5 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوار گۆشه له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له بنده‌ست داعش ئازاد بکه‌ن.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: له 61هه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌دا هاوپه‌یمانیی کورد- عه‌ره‌ب له جووڵه‌یێکی سه‌ربازیدا شه‌وی هه‌ینی توانیی هێڵی به‌رگریی داعش تێک بشکێنێت و شارۆچکه‌ی مه‌رگ دێ و گونده‌کانی ده‌ڤه‌ری ئه‌و شارۆچکه‌یه له بنده‌ست داعش ئازاد بکات.
سۆزدار جوودی ئاماژه‌ی به هێرشی شه‌وی ڕابردووی داعش له ناوچه‌ی "عومه‌ر" کرد و وتی: داعش شه‌وی ڕابردوو هه‌وڵی دا دیسانه‌وه بیره نه‌وته‌کانی عومه‌ر کۆنتڕۆڵ بکات به‌ڵام پاش به‌رگری قورسی هاوپه‌یمانیی کورد- عه‌ره‌ب ناچار بوو پاشه‌کشێ بکات.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی شه‌وی ڕابردوو و سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینیدا ژماره‌یێکی زۆر چه‌ک و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی داعش که‌وتۆته ده‌ست سوپای دیموکراتیکی سووریا و چه‌ند تیرۆریستێکی داعش‌یش خۆیان به ده‌ست هێزه‌کانی ئێمه‌وه داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment