به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ڵمانیا له سه‌ره‌تای هێرشی داعشه‌وه بۆ ناوچه کوردنشینه‌کان 150 که‌س له هێزه‌کانی خۆی به مه‌به‌ستی ڕاهێنان و مه‌شقی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان کردووه و ڕاسپارده و ئه‌رکی ئه‌و هیزانه له داهاتوویێکی نزیکدا کۆتاییی پێدێت.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیته‌رز له‌مباره‌وه ده‌نووسێت: زیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته کردووه ڕاسپارده‌ی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم درێژ بکه‌نه‌وه چوونکه به‌هۆی ته‌نگه‌ژه‌ی ئێستای نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پاش به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه جێناکۆکه‌کان ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم بکشێنه‌وه ئه‌گه‌ری پێکدادان و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراقدا زیاتر ده‌بێت.
ناوبراو زیادی ده‌کات: هه‌رچی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمدا زیاتر بن ئه‌وا ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌کان که‌متر ده‌بێته‌وه. چۆڵ کردنی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزه بیانییه‌کانه‌وه ده‌بێته نیشانه‌یێکی هه‌ڵه بۆ لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ و ئه‌گه‌ر ئێمه چۆڵی بکه‌ین ده‌بێ ئه‌گه‌ری شه‌ڕیش قبووڵ بکه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا باس له‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو لایه‌ن دانیشتوون و داوایان کردووه بۆ دابه‌زینی ئاستی ناکۆکی و ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕێگای سیاسی بگرنه به‌ر.
زیگمار گابریێل هیوای خواست ئاگربڕه له‌رزۆکه‌که‌ی ئێستای نێوان هه‌ولێر و به‌غدا درێژه‌ی هه‌بێت و لایه‌نه‌کان ڕێگاچاره‌یێکی سیاسی هه‌ڵبژێرن چوونکه شه‌ڕی ناوخۆ له‌و وڵاته ته‌نیا ئێش و ئازاری خه‌ڵک زیاتر ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment