به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێت: کۆنگره‌ی گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌ییی سووریا سه‌ره‌تاکانی مانگی دیسێمبێر به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کیی کۆنگره‌که نووسینی نوێ و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
ناوبراو که نه‌یده‌ویست ناوی ئاشکرا بکرێت ده‌شڵێت: به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی من کۆنگره‌که سه‌ره‌تاکانی مانگی دیسێمبێر به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌رواره‌که‌شی به پرسه ڕێکخراوه‌ییه‌کانه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه.
سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕای­گه‌یاندووه وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به کات و به‌رنامه‌ی کۆنگره‌که ڕێککه‌وتوون.
حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕووسیا ناوی 33 گرووپ و ڕێکخراوه‌ی بڵاو کرده‌وه که بانگهێشتی کۆنگره‌ی گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌ییی سووریا ده‌کرێن و پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD)یش یه‌کێک له پارته‌کان بوو. تورکیا ده‌سبه‌جێ ناڕه‌زاییی خۆی هه‌مبه‌ر بانگهێشت کرانی ئه‌و پارته بۆ کۆنگره‌که ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه: سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment