کۆنگره‌ی گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌ییی سووریا سه‌ره‌تاکانی دیسێمبێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی سووریا- کۆنگره‌ی گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌ییی سووریا به‌ ئامانجی دانوستان بۆ نووسینی ده‌ستووری نوێ و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته‌ سه‌ره‌تاکانی مانگی دیسێمبێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێت: کۆنگره‌ی گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌ییی سووریا سه‌ره‌تاکانی مانگی دیسێمبێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کیی کۆنگره‌که‌ نووسینی نوێ و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.

ناوبراو که‌ نه‌یده‌ویست ناوی ئاشکرا بکرێت ده‌شڵێت: به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کانی من کۆنگره‌که‌ سه‌ره‌تاکانی مانگی دیسێمبێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌رواره‌که‌شی به‌ پرسه‌ ڕێکخراوه‌ییه‌کانه‌وه‌ به‌سراوه‌ته‌وه‌.

سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕای‌­گه‌یاندووه‌ وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ کات و به‌رنامه‌ی کۆنگره‌که‌ ڕێککه‌وتوون.

حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕووسیا ناوی 33 گرووپ و ڕێکخراوه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ بانگهێشتی کۆنگره‌ی گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌ییی سووریا ده‌کرێن و پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD)یش یه‌کێک له‌ پارته‌کان بوو. تورکیا ده‌سبه‌جێ ناڕه‌زاییی خۆی هه‌مبه‌ر بانگهێشت کرانی ئه‌و پارته‌ بۆ کۆنگره‌که‌ ده‌ربڕی.

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8374

Your Comment

You are replying to: .
captcha