به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی له کاردانه‌وه‌یێکدا تاوانی شه‌ڕ و ده‌ستدڕێژیی چه‌ندین ساڵه‌ی سعوودییه‌کان دژ به خه‌ڵکی یه‌مه‌ن وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه له‌لایه‌ن یه‌مه‌نییه‌کانه‌وه به داپه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌سف ده‌کات و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌ستدڕێژییه‌کانی سعوودییه نه‌ک ته‌داخولی هیچ وڵاتێکی دیکه.
ناوبراو زیادی کردووه: سعوودییه‌کان له شه‌ڕ و ده‌ستدڕێژیی درێژخایه‌نی خۆیاندا نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ئامانجی ناپاکیان و له قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکی نابه‌جێی ڕه‌وانیدا تۆمه‌تی درۆیینه و بێ بنه‌ما دێننه ئاراوه و ته‌نگ به هاوپه‌یمانیی فه‌شه‌ل‌هێنراوی خۆیان هه‌ڵده‌چنن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران درێژه‌ی پێدا: له ڕووی دڵسۆزییه‌وه پێشنیاریان پێ ده‌که‌ین واز له چه‌واشه‌کاری و بوختان کردنی بێ بنه‌ما بهێنن، هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵکی بێ‌تاوان و بێ به‌رگریی یه‌مه‌ن بوه‌ستێنن و ده‌رگا بۆ گفتوگۆی یه‌مه‌نی- یه‌مه‌نی و ئاشتی له‌و وڵاته‌دا هه‌موار بکه‌نه‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ له به‌شێکی به‌یاننامه‌که‌ی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیدا ئیدعا کراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌و مووشه‌کانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه میلیشیا حووسییه‌کان (ئه‌نساروڵڵا) له خاکی یه‌مه‌نه‌وه هاویشتیان هێرشێکی مووشه‌کیی‌تریش ڕۆژی 22ی جوونی ئه‌مساڵ واتا 5ی گه‌ڵاوێژی 1396 کراوه که کارناسه ته‌کنیکییه سه‌ربازییه‌کان ده‌وری ئێران بۆ به‌رهه‌م هێنان و قاچاخ کردنی ئه‌و مووشه‌کانه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئیدعای درۆیینی ڕۆڵی ئێران له ته‌یار کردنی میلیشیا حووسییه‌کانی یه‌مه‌ن وه‌کوو خاڵێکی پێشێلکه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستنیشان کراوه و پڕچه‌ککردنی حووسییه‌کان به‌پێی بڕیارنامه‌ی 2216ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به قه‌ده‌غه زانراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment