٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١١:٥٨
تورکیا بۆردومانی کۆبانێ دەکات

بەشی سووریا- ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا، بە ئامانجی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی خۆبەڕێوبەری و ئاسایشی ناوچەکە لە باشووری کۆبانێ ماڵی هاوڵاتییێکیان بۆردومان کرد.

کوردپرێس:

فەرماندەیی گەشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەبارەی هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی داگیرلکەری تورکەوە بۆسەر گوندێکی باشووری کۆبانێ، کە لە ئەنجامدا هاووڵاتییڵکی مەدەنی بریندار بوو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “نیوەڕۆی ٢٢ی کانوونی دووەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک، لە گوندی مەمیت لە باشوری کۆبانێ ماڵی هاوڵاتییەکیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوو، ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانە ئەوەیە دەستکەوتەکانی خۆبەڕێوبەری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ناو ببات و ئاسایش و ئارامیی تێکبدەن و ئاڵۆزی دروست بکەن.

ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڵێن دەدەینەوە، سەرباری هەموو لەمپەرەکان خەباتی خۆمان بۆ پاراستنی هەموو ناوچەکانمان، پاراستنی هاوڵاتییان و ئاسایش و ئارامییان درێژە پێدەدەین، دووبارەش داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەین، کە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بە ئەرکی خۆیان هەستن”.

News Code 830

Your Comment

You are replying to: .
captcha