هه‌ڵه‌ی کورده‌کان ئه‌وه‌ بوو پلانی Bیان نه‌بوو بۆ پاش ڕیفراندۆم

به‌شی جیهان- یه‌ره‌ڤان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: ئه‌سته‌مه‌ بیر له‌وه‌ بکرێته‌وه‌ کورده‌کانی عێراق چۆن به‌ بێ ئه‌وه‌ی پلانیان بۆ قۆناغی دواتر هه‌بێت ڕیفراندۆمیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌ره‌ڤان ئه‌حمه‌د توێژه‌ری په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه‌ فه‌شه‌ل ‌هێنانی پڕۆژه‌ی کورده‌کانی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم و لێکه‌وته‌کانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی پلان و به‌رنامه‌ی ورد بووه‌.

ناوبراو به‌ ماڵپه‌ڕی "هیل"ی وتووه‌: من به‌ ڕاستی سه‌رم سوڕ ما چوونکه‌ کورده‌کان به‌ بێ ئه‌وه‌ی پلانی Bیان هه‌بێت بۆ قۆناغی دواتر ده‌ستیان دایه‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردستان.

یه‌ره‌ڤان ئه‌حمه‌د به‌شێک له‌ هۆکاری شکستی پڕۆژه‌که‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ناکارامه‌ییی داموده‌زگای هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: کورده‌کان هیوایان ئه‌وه‌یان بوو حکوومه‌ته‌که‌یان حکوومه‌تی جیاواز بێت له‌ دیکه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و پێشێل کردنی دیموکراسی به‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تدا زاڵ بوو بۆیه‌ش دیموکراسی له‌ هه‌رێمی کوردستان دوور خرایه‌وه‌.

پڕۆفسۆر نه‌به‌ز نه‌وزاد مامۆستای زانستگای فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر هۆکاری شکستی کورده‌کان له‌ پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا بۆ خه‌یانه‌تی ئه‌مریکا به‌ کورده‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌ پاڵپشتی نه‌کردنی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کانی عێراق له‌ حه‌فتاکاندا ده‌کات و ده‌شڵێت: هێنری که‌سینجر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وده‌می ئه‌مریکا خه‌یانه‌تی به‌ کورد کرد. من هه‌مان سیناریۆم ساڵی 2017 هه‌ست پێکرد. ئێمه‌ وا بیرمان ده‌کرده‌وه‌ ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی عێراقدا ده‌مانپارێزێت به‌ڵام به‌ هه‌ڵه‌دا چووین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8271

Your Comment

You are replying to: .
captcha