به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کاتی گه‌ڕانه‌وه له کۆماری ئازه‌ربایجان بە هەواڵنێرانی وت: له دیداری حه‌یده‌ر عه‌بادیدا پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه به‌ڵام باسی به‌ره‌نگار بوونەوەی دژ بە په‌که‌که له شه‌نگال نه‌کراوه. ئێستاکه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق داپه‌ڕێکی چه‌کدارانه‌ی دژ به په‌که‌که نه‌گرتۆته به‌ر. ئێستاکه یه‌که‌مایه‌تیی سه‌ره‌کیی عێراق، داعشه. ئێستاکه ئه‌وان مکووڕن له‌سه‌ر پاککردنه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش) له‌و وڵاته و پێش له پاککردنه‌وه‌ی داعش نایانه‌وێت باس له‌و جۆره پرسانه بکه‌ن به‌ڵام دواتر ده‌یانه‌وێت بۆ چه‌کداماڵینی به ته‌واوه‌تیی په‌که‌که هه‌ر کارێک که پێویست بێت ئه‌نجامی بده‌ن. ئاشکرایه که ئێمه چاوه‌ڕوانی داپه‌ڕێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وان نامێنین. به ته‌ئکیده‌وه ئه‌م بابه‌ته‌م به عه‌بادی ڕاگه‌یاند. ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه داپه‌ڕێکی دهستدڕێژکارانه بۆ سه‌ر وڵاتی ئێمه ئه‌نجام بدرێت و یان گۆڕانکارییێک ڕوو بدات که تورکیا بکاته ئامانج ده‌توانین هه‌ر ساتێک له ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌ره‌وه‌ی سنوور به‌شداری بکه‌ین.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به پرسی سنووره‌کانی تورکیا و عێراقیش کرد و وتیشی: پاش ڕاده‌ستکردنی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل {خاپوور} به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق سنووری فیشخاپووریش ده‌توانێت له ده‌ستووری کاردا بێت. هێزی پێشمه‌رگه به ته‌واوه‌تی له‌و سنووره ده‌چێته ده‌ره‌وه و یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆمان ده‌ست پێده‌که‌ین. ئێران 5 خاڵی سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه. ئه‌گه‌ر له سنووره‌کانی ئیبراهیم خه‌لیل و فیشخاپوور کێشه‌یێک دروست ببێت ده‌توانین یارمه‌تییه‌کانمان له سنووره‌کانی ئێرانه‌وه ڕه‌وانه بکه‌ین.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرد: له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان پرسی شه‌نگال گرینگایهتییێکی زۆری بۆ ئێمه هه‌یه. ئه‌و شوێنه بۆ په‌که‌که وه‌کوو قه‌ندیلی دووهه‌م ده‌ناسێندرێت. به میکانیزمی کۆنتڕۆڵی تایبه‌تی خۆمان و به پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌و شوێنه له نزیکه‌وه پێوشوێنگری ده‌که‌ین. یه‌کێکی دیکه له گرینگ‌ترین پرسه‌کانی ئێستا له‌و ناوچه‌یه بۆ ئێمه برایانی تورکمانمان له ته‌له‌عفه‌ره. له ته‌له‌عفه‌ر زیاتر له 400 هه‌زار تورکمان هه‌یه. نیوه‌یان شیعه و نیوه‌یان سوننه‌ن. نزیک به 100 هه‌زار که‌س له‌وان په‌نایان به تورکیا هێناوه. 100 هه‌زار که‌سیش بۆ باشوور گواستراونه‌ته‌وه. هه‌وڵی ئێمه گه‌ڕانه‌وه‌ی برایانی تورکمانمان بۆ ته‌له‌عفه‌ره. ئه‌م داواکارییه به له‌ناوبردنی ناکۆکیی نێوان سوننه- شیعه و به ئه‌نجامدانی کاری پێویست ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له درێژه‌دا باسی له پرسی باکووری سووریا کرد و ڕاشیگه‌یاند: له‌باره‌ی ئه‌دله‌ب پێوه‌ندییێکی نزیکمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه. ئه‌م بابه‌ته عه‌فرینیش ده‌گرێته‌وه چوونکه عه‌فرین هه‌ر ساتێک هه‌ڕه‌شه‌یێکه بۆ تورکیا. په‌یه‌ده ده‌یه‌وێت له باکووری {سووریا} به ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه بلکێت. ئه‌و کاره‌ش له عه‌فرین و به داگیرکردنی ئه‌دله‌ب ئه‌نجام ده‌درێت. ئاشکرایه که ئیزنی ئه‌و کاره ناده‌ین. ئێستاکه مه‌نبه‌ج به ته‌واوه‌تی له ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه‌دایه. ته‌نیا هه‌ندێ گوندی ده‌وروبه‌ر به مه‌به‌ستی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه له ده‌ستی ئێمه‌دایه و هه‌ندێ گوندیش له ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیادایه. په‌یه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌یره‌زووره‌وه به مه‌دیته‌رانه بلکێت ته‌نیا ڕێگای به‌کارهێنانی سنووری باکووری سووریایه. به‌کارهێنانی ئه‌و سنووره باکوورییهش ته‌نیا له ئه‌گه‌ری ئیزندانی ئێمه ئه‌نجام ده‌درێت که ئه‌وه‌ش مومکین نییه. له هێڵی باشووریش ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و ڕووسیا ئاماده‌ن. نه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و نه ڕووسیا ڕێگه به‌وان نادات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment