کوردپرێس: به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه وه‌ده‌ست هاتوون ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره و به مه‌به‌ستی ئازادکردنه‌وه‌ی ده‌یرولزوور له بنده‌ست تیرۆریستانی داعش کاروانێکی سه‌ربازیی نوێ که بریتییه له ئۆتۆمبیلی زرێپپۆش و چه‌کی قورس بۆ سوپای دیموکراتیک ده‌نێرێت.
به‌رپرسێکی سوپای دیموکراتیکی سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سپۆتنیکدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌مریکا له قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دهیرهلزووردا ئه‌م جیهازاته سه‌ربازییه‌ی هه‌ناردووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ هه‌ندێک له‌و چه‌که نێردراوانه بریتیین له: ڕاکت، مووشه‌ک، چه‌کی ئۆتۆماتیک، تۆپی خۆمپاره، کڵاشنیکۆف و هه‌ندێ چه‌کی سووکی دیکه و هه‌ندێک هامهریش له کوردستانی عێراقه‌وه و سنووری سمیلکاوه چوونه‌ته کوردستانی سووریا. ئه‌و وه‌جبه سه‌ربازییه ده‌نێردرێنه ئه‌و ناوچانه‌ی له داعش پاک ده‌کرێنه‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئه‌مریکا تا ئێستا 1780 لۆری چه‌کی سووک و قورس و ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی بۆ سوپای دیموکراتیکی سووریا ناردووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زهڕنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment