ئه‌مریکا 120 لۆری چه‌ک و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش بۆ سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌نێرێت

به‌شی سووریا- به‌رپرسێکی سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕای­گه‌یاندووه‌: ئه‌مریکا 120 لۆری ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و چه‌کی قورسی ناردووه‌ بۆ سوپای دیموکراتیکی سووریا، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ده‌یرولزوور.

کوردپرێس: به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانه‌وه‌ وه‌ده‌ست هاتوون ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ و به‌ مه‌به‌ستی ئازادکردنه‌وه‌ی ده‌یرولزوور له‌ بنده‌ست تیرۆریستانی داعش کاروانێکی سه‌ربازیی نوێ که‌ بریتییه‌ له‌ ئۆتۆمبیلی زرێپپۆش و چه‌کی قورس بۆ سوپای دیموکراتیک ده‌نێرێت.

به‌رپرسێکی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سپۆتنیکدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌مریکا له‌ قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌یره‌لزووردا ئه‌م جیهازاته‌ سه‌ربازییه‌ی هه‌ناردووه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ هه‌ندێک له‌و چه‌که‌ نێردراوانه‌ بریتیین له‌: ڕاکت، مووشه‌ک، چه‌کی ئۆتۆماتیک، تۆپی خۆمپاره‌، کڵاشنیکۆف و هه‌ندێ چه‌کی سووکی دیکه‌ و هه‌ندێک هامه‌ریش له‌ کوردستانی عێراقه‌وه‌ و سنووری سمیلکاوه‌ چوونه‌ته‌ کوردستانی سووریا. ئه‌و وه‌جبه‌ سه‌ربازییه‌ ده‌نێردرێنه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ داعش پاک ده‌کرێنه‌وه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ئه‌مریکا تا ئێستا 1780 لۆری چه‌کی سووک و قورس و ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی بۆ سوپای دیموکراتیکی سووریا ناردووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی زه‌ڕنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8198

Your Comment

You are replying to: .
captcha