به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاشوا لاندێس به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له زانستگای ئۆکلاهما له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ته‌عامولی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کانی ئه‌و وڵاته به ڕۆیتێرزی وت: هه‌ندێک که‌س پێیان وایه که پرسی کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له‌سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی سووریا به دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته له ئه‌گه‌رێکدایه که ئه‌مریکا پاڵپشتیی کورده‌کان بکات ئه‌گینا ئه‌وان خه‌سار ده‌بینن.
ئه‌و توێژه‌ره‌ی پرسی کورده‌کان ئاماژه‌ی به کۆنتڕۆڵی دووباره‌ی به‌غدا له‌سه‌ر ناوچه جێناکۆکییه‌کان و له‌وان که‌رکووک کرد و وتیشی: من بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه به‌و شێوه‌یه که عێراق که‌رکووکی کۆنتڕۆڵ کرده‌وه ده‌وڵه‌تی سووریاش ده‌یه‌وێت به‌ره‌و هه‌ندێ کێڵگه‌ی نه‌وتی به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.
به‌رپرسێکی سووری که نه‌یویست ناوی بدرکێندرێت به ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: ئه‌و شته‌ی که بۆ کورده‌کانی عێراق ڕووی دا ده‌توانێت ده‌رسێکی عیبره‌ت بۆ کورده‌کانی سووریا بێت و ده‌بێ ئه‌وان بیر له داهاتووی خۆیان بکه‌نه‌وه.
به‌رپرسانی کوردی سووریاش نیگه‌رانیی خۆیان له چۆنیه‌تیی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ناشارنه‌وه.
فه‌وزا یووسف له به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا به ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: ئه‌وان ڕۆژێک ده‌ڵێن خوازیاری ئه‌نجام‌دانی دانووستانن پاشان یه‌کێکی‌تر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته ده‌کات. یه‌کێک کاتی ده‌ستپێکی شه‌ڕ ڕاده‌گه‌یێنێت و یه‌کێکی‌تر ده‌ڵێت که ده‌یانه‌وێت دانووستان بکه‌ن؛ ستراتێژی دیمه‌شق چییه: شه‌ڕه یان دانووستان؟
ناوبراو جه‌ختی کرد: هیچ بژارده‌یێکی دیکه جگه له دانووستان له‌ئارادا نییه؛ یان قۆناغێکی نوێی ته‌نگه‌ژه و بشێوی وه‌ڕێ ده‌خرێت یان دانووستان و گفتوگۆ ده‌ستی پێده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment