په‌که‌که‌ و سوپای دیموکراتیک هیچ پێوه‌ندییێکیان پێکه‌وه‌ نییه‌

به‌شی جیهان- ژێنڕاڵ جه‌یمز جرارد ده‌ڵێت: پێوه‌ندییێک له‌ نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک و هێزی په‌که‌که‌ له‌ئارادا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو ژێنڕاڵ جه‌یمز جرارد فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ڕای‌گه‌یاند: من هیچ پێوه‌ندییێکم له‌ نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک و په‌که‌که‌ نه‌بینیوه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ له‌ بنده‌ستی داعش لافیته‌ و وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی کراوی په‌که‌که‌ له‌ مه‌یدانی "النعیم"ی ئه‌و شاره‌ هه‌ڵکرا و زیادی کرد: ئێمه‌ ئاگاداری هه‌ندێ هێمای دووبه‌ره‌کی‌نانه‌وه‌ین به‌ڵام له‌ ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ هیچ جۆره‌ هێمایێکی په‌که‌که‌ به‌کار نه‌هێنرا‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی میلیتاری تایمز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8189

Your Comment

You are replying to: .
captcha