به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو ژێنڕاڵ جه‌یمز جرارد فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ڕایگه‌یاند: من هیچ پێوهندییێکم له نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک و په‌که‌که نه‌بینیوه.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه له بنده‌ستی داعش لافیته و وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی کراوی په‌که‌که له مه‌یدانی "النعیم"ی ئه‌و شاره هه‌ڵکرا و زیادی کرد: ئێمه ئاگاداری هه‌ندێ هێمای دووبهرهکینانهوهین به‌ڵام له ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه هیچ جۆره هێمایێکی په‌که‌که به‌کار نه‌هێنرا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی میلیتاری تایمز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment