به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانیی نێودەوڵەتیی دژه داعش به سەرکردایەتیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ستایشی ڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریای کرد له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ڕه‌قه و ڕای­گه‌یاند: سه‌ره‌ڕای کۆتایی هاتنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڤپشتی کردنی سوپای دیموکراتیک.
جیمز جرارد فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی هاوپه‌یمانیی نێودەوڵەتی به هه‌واڵنێرانی پێنتاگۆنی وت: "سه‌ره‌ڕای شکستی داعش له ڕه‌قه، ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان هێشتاکه له‌وێدا هه‌ن و هاوپه‌یمانیی به ڕێبه‌رایه‌تیی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان واز له پاڵپشتی کردنی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا ناهێنێت."
ژنەراڵ جرارد له گفتوگۆیێکدا که له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه، خه‌باتی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه‌ی ستایش کرد و وتی: "ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی پێکه‌وه درێژه به پشتیوانییه‌کانی خۆیان له سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌ده‌ن تاکوو ئه‌و گرووپه بتوانێت دیکه‌ی ناوچه‌کانی هاوێری ڕووباری فورات تا سنووری عێراق ئازاد بکات."
ناوبراو سوپای دیموکراتیکی سووریای به "نائاسایی" زانی و به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی له‌و گرووپه کرد و زیادی کرد: "کاتێک بۆ پاک کردنه‌وه‌ی به‌شێک له سووریا له بنده‌ستی داعش بوێری و له‌خۆبردوویی ئه‌وانمان بینی، ئه‌وه بووه هۆی سه‌رسووڕمانی ئێمه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment