بەپێی هەواڵی کوردپرێس، راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە مەیدانی تەیەران لە بەغدا روویاندا و بەهۆیەوە تاوەکوو ئێستا 28 کەس کوژراون و 73 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "به تووندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ين که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌يێکى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژماره‌یێکی زۆریان گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی قوربانیان دەکات و دەشڵێت: هاوسۆز و هاوخه‌میانين، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاک بوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازين.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی بریندارەکان ئاماژە بەوە دراوە، کە هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو شێوه‌يێک ئاماده‌يه له نه‌خۆشخانه‌کانى پێشوازى له برينداران و به‌رکه‌وتووانى هێرشه‌کان بکات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييێکى پزيشکيى پێويستيان پێشکه‌ش بکات.
دەقی راگەیێندراوەکەی سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان
به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ين که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌يێکى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژماره‌یێکی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌میانين، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازين. هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ک ئاماده‌يه له نه‌خۆشخانه‌کانى پێشوازى له برينداران و به‌رکه‌وتووانى هێرشه‌کان بکات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌کى پزيشکيى پێويستيان پێشکه‌ش بکات.
ئه‌م هێرشه تيرۆرستيانه نيشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌کانى تيرۆرن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌کان و ته‌واوى هێزه سياسييه‌کانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى بۆ ته‌بايى و يه‌کڕيزى و هاوبه‌شى و پێکه‌وه کار کردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌کان و ده‌ربازکردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و کێشه و قه‌يرانه‌کان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment