به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستیڤێن ئهیکۆک، توێژه‌ری ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان له وتارێکی ماڵپه‌ڕی ئه‌و ئه‌نجومه‌ندا نووسیویه‌تی بێ متمانه‌ییی ئێستاکه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌مپه‌ره بۆ لێکتێگه‌یشتن و ڕێککه‌وتنی دوو لایه‌ن. کورده‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن به‌غدا به‌رده‌وام هه‌وڵی کز کردن و لاواز کردنی کوردی داوه هه‌ر بۆیه‌ش کورده‌کان ده‌ستیان داوه‌ته فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت و وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی له عێراق.
ناوبراو له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا ڕۆڵی ئه‌مریکا له پێوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و ده‌نووسێت: ئه‌مریکا له نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدادایه و دژ به به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمه له‌م دۆخه‌ی ئێستاکه‌دا. هه‌ر بۆیه‌ش گوشاری خستووه‌ته‌سه‌ر بارزانی تا وه‌کوو ڕیفراندۆم دوابخات.
ستیڤێن ئهیکۆک له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌شه ئه‌مریکا له‌سه‌ر دواخستنی ڕیفراندۆم له پێناو سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی پێشووی ئه‌مریکا جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که ئه‌وانیش به‌رده‌وام پرسی سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانیان بۆ ده‌یان ساڵ درێژ کردووه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا کوردیان خۆش ده‌وێت به‌ڵام له ئایدیای کوردستانی سه‌ربه‌خۆ بێزارن.
ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه کورده‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ندێک له‌مپه‌ریان له به‌رده‌مدایه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی به‌غدا نایه‌وێت که‌رکووک له‌ده‌ست بدات و تورکیا، ئێران و به‌غدا دژ به‌و پرسه‌ن. ئه‌مریکاش خوازیاری پاراستنی یه‌کپارچه‌یی و یه‌کڕیزی عێراقه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment