به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێناس جانۆ له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند: ئامانج له ڕاگه‌یاندنی هه‌ندێ لێدوانی تهنگهژهخولقێن و بێهووده له دژی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دوژمنی و هه‌ڵگیرسانی ئاگری شه‌ڕ له نێوان ئیتنیکه‌کانی عێراقه.
ناوبراو وتیشی: فراکسیۆنی پارتی سه‌ره‌ڕای ئه‌و چه‌شنه لێدوانانه -که ناکامیی خاوه‌ن وته‌کان ده‌سه‌لمێنێت- به‌رده‌وام ده‌بێت له پێبه‌ندبوون به یاسا و بایه‌خه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له هیچ ئاستێک‌دا وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه ناداته‌وه.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"ی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment