هه‌ندێک لێدوانی دژ به‌ بارزانی ته‌نگه‌ژه‌خولقێنه‌ 

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ندێک لێدوانی دژ به‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی به‌ ته‌نگه‌ژه‌خولقێن و بێهووده‌ وه‌سف کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێناس جانۆ له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: ئامانج له‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌ندێ لێدوانی ته‌نگه‌ژه‌خولقێن و بێهووده‌ له‌ دژی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دوژمنی و هه‌ڵگیرسانی ئاگری شه‌ڕ له‌ نێوان ئیتنیکه‌کانی عێراقه‌.

ناوبراو وتیشی: فراکسیۆنی پارتی سه‌ره‌ڕای ئه‌و چه‌شنه‌ لێدوانانه‌ -که‌ ناکامیی خاوه‌ن وته‌کان ده‌سه‌لمێنێت- به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێبه‌ندبوون به‌ یاسا و بایه‌خه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له‌ هیچ ئاستێکدا وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ ناداته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8111

Your Comment

You are replying to: .
captcha