به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه و گۆڕانکاریی ناوچه‌یی گفتوگۆی کرد.
به گوێره‌ی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا، 2 سه‌رۆک کۆمار جه‌ختیان کرده سه‌ر "هاوکارییه ستراتێژییه‌کان"ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر تۆکمه کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره- واشنتۆن.
له‌م پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئه‌ردۆغان و تره‌مپ جه‌ختیان کرد که هاوکارییه‌کانی دوو وڵات له ناوچه‌که زۆر گرینگه.
هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له نیۆیۆرک دیدارێکی دوو لایه‌نه‌یان به‌یه‌که‌وه بێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment