بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک­کۆمار ڕای­دەگەیێنێت: سەرۆک کۆمار تەواوی هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ پتەو کردنی پەیوەندییەکان لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و داوای دیالۆگی زیاتردەکات بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان. جەختیش دەکاتەوە کە پاراستنی دەستوور و چاودێری کردنی جێ­بەجێ کردنی بەندەکانی لە ریزی پێشەوە داناوە، ئاماژەیشی کردووە کە سەرۆک­کۆمار وتەبێژێکی سیاسیی نییە تا رۆژانە روانینی خۆی دەرببڕێت لە سەر رووداو و پێشهاتەکان لە بوارە نیشتمانی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتیدا.
نووسینگەکە ئەوەیشی خستە روو کە بایەخدانی سەرۆک­کۆمار بە دیالۆگی چڕترە لە نێوان لایەنەکانی پرۆسەی سیاسیی و تەواوی عێراقییەکان بۆ چارەسەر کردنی هەر کێشەیێکی هەڵپەسێردراو و هەنووکەیی، بەتوندییش ئەو هەوڵانەی رەت کردەوە بۆ گومان کردن لە هەڵوێستە مەبدەئی و نەگۆڕەکانی سەرۆک­کۆمار کە هەمیشە دووپاتی دەکاتەوە هەوراز خستنی پرەنسیبەکانی دەستوور بخرێتە ریزی پێشەوە.
نووسینگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتیی کۆمار روونی کردۆتەوە ئەو لێدوانە رۆژنامەییانە کە جێی داخن و هەندێک لەو بارەیەوە داویانە یان دووبارەیان کردۆتەوە چەواشە کردنی رای گشتییە و پیلانێکە دوورە لە هەر نەریتێک و هەندێک جاریش دژی سەرۆکایەتیی کۆمارە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی­کۆماری عێراق
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment