ڕووسیا چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستانه‌ 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا رای­گه‌یاند: دوای ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان قسه‌ی خۆمان ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میخائیل بۆگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، به‌ڵام پرسی دان­پێدانان یا ره‌ت­کردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کانی ریفراندۆم هێشتا نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

هاوکات دیپلۆمات­کارێکی باڵای ڕووسیا دەڵێت که‌ وڵاته‌که‌ی پشتیوانی لە یه‌کێتی و سه‌روه‌ریی خاکی عیراق ده‌کات و داوای کردووه‌ که‌ هه‌موو لایێک پابه‌ندی ده‌ستووری وڵات بن.

بڕیاره‌ رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت که‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش له‌ خۆ ده‌گرێت.

سەرچاوە: میللەت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8096

Your Comment

You are replying to: .
captcha