پێنجه‌مین فستیڤاڵی ترێ له‌ ورمێ کرایه‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- یه‌که‌م ڕۆژی پێنجه‌مین فستیڤاڵی هه‌نگوور له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد و له‌و مێهره‌جانه‌دا ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمی جۆربه‌جۆری که‌لتووری پیشان ده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێنجه‌مین فستیڤاڵی ترێ له‌ شاره‌دێی چی چست به‌ به‌رنامه‌ی جۆربه‌جۆری فه‌رهه‌نگی و به‌ به‌شداریی هاووڵاتییان و گه‌شتیارانی تێکڕای ئێران ده‌ستی به‌ کار کرد و هه‌ڵکردنی بای توند ده‌ستپێکی مێهره‌جانه‌که‌ی داخست.

له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ مانه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ چه‌ندین کۆلاره‌ به‌رز کرانه‌وه‌ و به‌شداربووان پاڵپشتیی خۆیان له‌و ده‌ریاچه‌یه‌ ڕاگه‌یاند.

له‌ مێهره‌جانه‌که‌دا وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی ئێران و به‌رپرسی گشتیی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و وه‌فدێکی هاوڕێ ناوبراو له‌ وڵاتی تورکیاوه‌ به‌شداربوون و شاره‌وانی ورمێش ئه‌و مێهره‌جانه‌ی به‌سه‌ر کرده‌وه‌.

یه‌که‌م ڕۆژی فستیڤاڵی ترێ به‌ پیشاندانی ڕێوڕه‌سمی "دوشاپه‌زان"، "دوشاوی ته‌ماته‌ی خۆماڵی" و "خواردنی قه‌یقاناخ" که‌ به‌ شیله‌ی ترێ دروست ده‌بێت کۆتاییی به‌ کاره‌کانی خۆی هێنا.

News Code 8095

Your Comment

You are replying to: .
captcha