هه‌ڵوێسته‌کانی ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆم گرینگیی زۆری بۆ هه‌ولێر هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌ڵێت: هه‌ڵویستی ئێران و تورکیا هه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ولێر گرینگیی هه‌یه‌؛ چوونکه‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌رگیز نایه‌وێت هۆکاری هه‌ڕه‌شه‌ بۆ دیکه‌ی وڵاتان بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار له‌ پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای­گه‌یاند: ده‌وڵه‌تی عێراق ناتوانێت کورده‌کان ناچار بکات له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر بچنه‌ ده‌ره‌وه‌؛ چوونکه‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ڕابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی زۆرێکیان لێکراوه‌ و پێشمه‌رگه‌ له‌ ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردووی هاتنی داعش بۆ عێراق، به‌ره‌ڤانیان له‌وان کردووه‌.

مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ سیاسه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی به‌ستراو به بنه‌مای سه‌ور و مکووڕی له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانه‌، زیادی کرد: به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان تا کاتێک که‌ په‌رله‌مانی کوردستان داخراوه‌ بێت‌، مومکین نابێت.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ململانێیه‌کانی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر به‌ بوونی ناعه‌داڵه‌تی له‌ دابه‌شکردنی داراییه‌کانی عێراق و نه‌بوونی هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قینه‌ له‌ نێوان دوو لایه‌ن، وتی: کێشه‌کانی عێراق ته‌نها تایبه‌ت به‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان نییه‌، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندی به‌ پرسێکی زۆر له‌وان ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.

مه‌لا به‌ختیار سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان، زیادی کرد: ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ گرینگیی زۆریان هه‌یه‌؛ چوونکه‌ ئێمه هاوڕا نین‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ببێته‌ هۆکارێک بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی دیکه‌ی وڵاتان.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8068

Your Comment

You are replying to: .
captcha