به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌ستگیربوونی ڕۆژنامه‌وانان و هه‌واڵنێرانی دژبه‌ری حکوومه‌تی تورکیا کاردانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی لێکه‌وتۆته‌وه و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه حکوومه‌تی تورکیا نه‌ک هه‌ر له‌پێناو دابه‌زاندنی کاردانه‌وه‌کان هیچی نه‌کردووه به‌ڵکوو زیاتر له پێشیش ده‌ست ده‌داته قۆڵبه‌ست کردنی چالاکانی بواری میدیا و ڕۆژنامه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون که‌ماڵ ئۆزه‌ر هه‌واڵنێرێکی کوردی ناوچه‌ی تۆنجه‌لی ڕۆژنامه‌ی ئۆرهنسهڵی تورکیا له‌لایه‌ن جه‌نده‌رمه‌وه له ڕێگای ئۆواجیک بۆ تۆنجه‌لی ده‌ست به سه‌ر کراوه.
پۆلیسی تورکیا سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه 14ی خه‌رمانان که هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی که‌ماڵ ئۆزه‌ر پاش پشکنینی ماڵه‌که و نه‌بوونی خاوه‌ن ماڵ له ئۆپه‌راسیۆنێکدا له جاده‌ی ئۆواجیک ناوبراویان ناسییه‌وه و قۆڵبه‌ستیان کرد له حاڵێکدا هێشتاکه هۆکاری ئه‌و ده‌ستگیرکردنه ده‌رنه‌کراوه ناوبراو بۆ سه‌نته‌ری پۆلیسی تۆنجه‌لی گوازراوه‌ته‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment