وێناچێت بارزانی له‌ بڕیاری گشتپرسی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له‌ عێراق پێی وایه‌ کشانه‌وه‌ی بارزانی له‌ بڕیاری به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زالمای خه‌لیل‌زاد له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ مانای دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان نییه‌ و کشانه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانیش له‌ بڕیاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و گشتپرسییه‌ دووره‌ له‌ چاوه‌ڕوانی‌ چوونکه‌ ڕیفراندۆم به‌ قازانجی جه‌ماوه‌ری حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ده‌بێت که‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیتیفاقێک له‌ نێوان واشنتۆن، به‌غدا و هه‌ولێردا ئه‌نجام ببێت.

خه‌لیل‌زاد سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووس و ئاکامی سووریاش وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ سووریا چاره‌نووسی ئه‌و وڵاته‌ دیاری ده‌کات وێده‌چێت کورده‌کانی سووریا بتوانن تا 15 یان 20 ساڵی داهاتوو وڵاتێک بۆ خۆیان دابمه‌زرێنن چوونکه‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ پێکه‌وه‌ نه‌به‌ستراون و ناوچه‌ جوگرافیاییه‌کانی له‌گه‌ڵ ناوچه‌ جوگرافیاییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق جیاوازن.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8015

Your Comment

You are replying to: .
captcha