بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە ١ی سێپتێمبێری ٢٠١٧ ماڵپەری PUK، میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە کە رێگری لە پەخشی کەناڵی «بادینان سات» نزیک لە یەکێتیی نیستیمانی دەکرێت".
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوە داوە "ماوەی جەند ڕۆژێکە لایه‌نێكی نادیار ته‌شویش ده‌خاته سه‌ر كه‌ناڵی (بادینان سات)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دهۆک و به‌رپرسی ئه‌و كه‌ناڵه‌ش داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكرێت.
بڵند شاڵی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی بادینان سات بە ماڵەپرەکەی ڕاگەیاند " بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه رێگری له په‌خشی كه‌ناڵی بادینان سات ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه، لایه‌نێكی نادیار له ده‌وروبه‌ری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ته‌شویش ده‌خاته سه‌ر په‌خشی كه‌نالی بادینان سات".
بڵند شالی ئەوەشی وت "ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌م ته‌شویشه تا ئێستا نه‌زانراوه به چ هۆكارێک ته‌شویش ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌مان، هەرچەندە جگه له كه‌ناڵی بادینان سات بۆ ماوه ماوه ته‌شویش ده‌خرێته سه‌ر ده‌نگی بادینان سات له دهۆک و بێ­گومان ئه‌و ره‌فتاره سه‌رپێچی یاسایه و دژی كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه.
بەڕێوبەری کەناڵەکە زیادی کرد "هیوادارین لایه‌نی چاو‌دێر و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی چاودێری كاری رۆژنامه‌نووسانن به‌تایبه‌تی سه‌نتری میترۆ، لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و كاره به‌رامبه‌ر بادینان سات بكرێت".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە حەفتەی رابردوو بە بڕیارێکی وەزارەتی رۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کورستان پەخشی ناوخۆیی کەناڵی NRT ڕاگیرا ئەویش بەهۆی ئەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکەی کەناڵی نەخێر لە ئێستدای بڵاو کردوەتەوە و بانگەشەی بۆ کەناڵەکە کردووە و هەروەها رۆژی پێنج‌شەممەش ژمارەیێک گەنج لە پارێزگای دهۆک هەڵیان کوتایە سەر نووسینەگەی کەناڵی ئێن ئار تی و داوای داخستنی کەناڵەکە و ڕاگرتتنی بانگەشەی نەخێر لە ئێستدای ریفراندۆمیان کرد.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment