بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پەیامەدا هاتووە: ئامانجی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێک له سه‌ر بنه‌مای ویستی خه‌ڵكی كوردستان داده‌مه‌زرێت. زۆر خۆشحاڵم كه ده‌بینم كوردستانیان له دانیمارک و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا بۆ پاڵپشتی له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، په‌رۆشی ئێوه، جێگه‌ی دڵگه‌رمی خوشک و براكانتانه له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و پڕ به‌دڵ سووپاستان ده‌كه‌م.
ریفراندۆم و ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئامرازێكی ئاشتیانه‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆی به شێوه‌یێكی مه‌ده‌نی و ئاشتییانه و دوور له توندوتیژی به جیهان بگه‌یێنین، كورد گه‌لێكی ئاشتی خوازه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتووه، ده‌مانه‌وێ ده‌ستی برایه‌تی و دۆستایه‌تی بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه درێژ بكه‌ین، ناكرێ ئه‌زموونی سه‌د ساڵه و سیسته‌م و چه‌وساندنه‌وه و بێ­به‌شبوونی پێشوو دووباره بكرێته‌وه، كه ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌یتوانی پابه‌ندی چه‌مكی شه‌راكه‌ت بێت، گه‌لی كورد ناچار نییه له‌گه‌ڵ عێراقدا بژی، ده‌مانه‌وێ وه‌كوو دوو دراوسێی باش و برایانه و دۆستانه پێكه‌وه بژین، له بواره جیاجیاكانی ئابووری و سیاسی و شه‌ڕی تیرۆر و توندڕه‌وی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین.
ئامانجی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێک له سه‌ر بنه‌مای ویستی خه‌ڵكی كوردستان داده‌مه‌زرێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵ و دیموكرات و مه‌ده‌نی ده‌بێت، ئازادی پێكه‌وه ژیان و ئاشتی هه‌وێنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێت. هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌رده‌بێت و ده‌بێت ئه‌و مافانه‌ش گه‌ره‌نتی بكرێت. له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا هیچ شوێنێک بۆ تیرۆر و هزری توندڕه‌وی و نه‌ژادپه‌رستی نابێته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاشتی و بووژانه‌وه و قووڵتركردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵ كردن ده‌بێت.
ئه‌ركی كوردانی تاراوگه و هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستانه، به‌شداربن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بونیادی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئه‌وه پرۆژه‌یێكه له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه و په‌یوه‌ندیی به لایه‌نێک و كه‌سێكه‌وه نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیی به هه‌موو كه‌سێک و نه‌وه‌كانی داهاتووه‌وه هه‌یه.
داواتان لێ ده‌كه‌م وه‌كوو وه‌فایێک بۆ خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان و قوربانیدان و ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌مان و له پێناو ئایینده‌یێكی گه‌ش و ئاشتییدا، بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان له هه‌ڕه‌شه و نه‌هامه‌تییه‌كانی، پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی بن و له ریفراندۆمی بیست پێنجی مانگی سێپتێمبێر ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن.
سەرچاوە: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment