دوو نوێنه‌ری کورد بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای سڵامه‌ت و ته‌ندروستی خواردن ده‌ستنیشان کران

به‌شی ئێران- دوو نوێنه‌ری کورد به‌ ده‌نگی په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای سڵامه‌ت و ته‌ندروستی خواردن ده‌ستنیشان کران.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری په‌رله‌مانی کوردپرێس پاش ده‌نگدانی ڕۆژی ڕابردووی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سێ که‌س له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای سڵامه‌ت و ته‌ندروستی خواردنی وڵات، دوو نوێنه‌ری کورد بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان کران.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌ییدمه‌هدی فه‌رشادان نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه‌، کامێران و دیوانده‌ره‌ له‌ په‌رله‌مانی شۆرای ئیسلامی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانی کوردپرێسدا ڕای­گه‌یاند: پاش ده‌نگدانی په‌رله‌مان سێ که‌س له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان وه‌کوو ئه‌نجومه‌نی باڵای سڵامه‌ت و ته‌ندروستی خواردن هه‌ڵبژێردران.

ناوبراو درێژه‌ی دا: دوکتۆر هاشمی نوێنه‌ری میاندوئاو له‌ کۆمیسیۆنی بێهداشت به‌ 132 ده‌نگ، به‌نده‌ له‌ کۆمیسیۆنی به‌رنامه‌ و بودجه‌ به‌ 145 ده‌نگ و خانمی مه‌حموودی له‌ کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ 112 ده‌نگه‌وه‌ وه‌کوو نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی چاودێر له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای سڵامه‌ت و ته‌ندروستی خۆراک هه‌ڵبژێردراین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 7963

Your Comment

You are replying to: .
captcha