به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: به‌دواداچوون بۆ گه‌ڵاڵه‌ی زیاد کردنی نوێنه‌ر له حه‌وزه‌ی پیرانشار و سه‌رده‌شتدا ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک کورسی له ئه‌و حه‌وزه‌یه‌دا زیاد بکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: حه‌شیمه‌تی ئه‌و دوو شاره زیادی کردووه و گه‌یشتۆته زیاتر له 500 گوند و دوو قه‌زای ناوه‌ندی و شاره‌کانی سه‌رده‌شت، پیرانشار، ڕه‌به‌تی میرئاوا و... هه‌ر بۆیه‌ش داوا ده‌که‌ین ئاماده‌کاریی پێویست بۆ پڕۆژه‌که ئه‌نجام بدرێت.
خزری درێژه‌ی پێدا: سێ پڕۆژه له په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به زیادکردنی کورسیی نوێنه‌ره‌کان دیراسه ده‌کرێت و به ئاوڕدانه‌وه له حه‌شیمه‌تی 300 هه‌زار که‌سی سه‌رده‌شت و پیرانشار و کێشه‌ی فراوانی ئه‌و حه‌وزه‌یه ئێمه‌ش داوای زیاد کردنی یه‌ک نوێنه‌رمان بۆ ناوچه‌که کردووه.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار له کۆتاییدا به کوردپرێسی وت: دوو شاری سه‌رده‌شت و پیرانشار له باری ستراتێژیکه‌وه زۆر گرینگن و زیاتر له 200 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه و حهشیمهتهکهشی ده‌گاته زیاتر له 300 هه‌زار که‌س و بۆیه‌ش پێویسته نوێنه‌رێک له‌و حه‌وزه‌یه‌دا زیاد بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment