کێبه‌رکێی تۆپی ده‌ستی پاڵه‌وانێتیی گه‌نجانی وڵات له‌ کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی ئێران/ کوردی- کێبه‌رکێی تۆپی ده‌ستی پاڵه‌وانێتیی گه‌نجانی وڵات له‌ دوو به‌شی ژنان و پیاوان به‌ میواندارێتیی کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م کێبه‌رکێیانه‌ بڕیاره‌ له‌ 7 بۆ 14ی مانگی خه‌رمانان به‌ به‌شداریی 22 تیم له‌ کرماشاندا به‌ڕێوه‌ بچێت.

کرماشان، بووشێهر، خووزستان، کرمان، هورموزگان، کوهکیلوویه‌ و بوێرئه‌حمه‌د، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، خوراسانی باکوور، سێمنان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و هه‌مه‌دان ئه‌و تیمانه‌ن که‌ له‌ به‌شی ژنانی کێبه‌رکێیه‌که‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.

ڕکابه‌رییه‌کانی گه‌نجانی کوڕیش له‌ 15 بۆ 22ی خه‌رمانان به‌ به‌شداریی 10 تیم و پارێزگاکانی کرماشان، خوراسانی ڕه‌زه‌وی، گیلان، یه‌زد، بووشێهر، کرمان، خووزستان، کوردستان، قوم و مه‌رکه‌زی به‌ میواندارێتیی کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 7938

Your Comment

You are replying to: .
captcha