به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کامیل تکین سوره‌ک، پارێزه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی ئۆره‌نسه‌لی تورکیا پاش دیدار له‌گه‌ڵ ده‌میرتاش له زیندانی تیپی Fی ئه‌دێرنه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا وتی: هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه ئه‌نجام دراوه‌کان له بواری سیاسیی تورکیا (وه‌فدی ده‌وڵه‌ت) پێی وایه "ئێمه ده‌بێ ڕێکارێکمان ببێت تاکوو بتوانین به‌و که‌سانه‌ی که له ڕابردوودا به پارتی دادوگه‌شه ده‌نگیان داوه و چیدی نایانه‌وێت به‌م پارته ده‌نگ بده‌ن، بڵێن که بۆچی ده‌بێ ده‌نگ به دیموکراسی بده‌ن. ئه‌و کارانه‌ی که ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ین ده‌بێ ئاشکرا و ڕوون ڕای­بگه‌یێنین. واتا به‌رنامه‌یێکی بنه‌ماکی دروست بکه‌ین. خه‌ڵکی تورکیا نیگه‌رانن که له ئه‌گه‌ری ڕووخانی ئاک‌پارتی له تورکیا بێکار ده‌بن، ناتوانن کرێ ماڵه‌کانیان بده‌ن و یان وا بیر ده‌که‌نه‌وه که ناچار ده‌بن کار و دۆکانی خۆیان دابخه‌ن. ئێمه ده‌بێ ئه‌وه ڕوون بکه‌ینه‌وه که له ئه‌گه‌ری چوونی پارتی دادوگه‌شه ته‌نیا ئازادی و ماف گه‌شه ناسێنێت به‌ڵکوو له پاڵ ئه‌وه‌دا کسم و کاریش گه‌شه ده‌سێنێت، منداڵانمان ده‌بنه خاوه‌ن کار و ده‌رفه‌تی کاری نوێ ده‌ڕه‌خسێندرێت.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له چاناک قه‌ڵا پێکیده‌هێنێت هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیموکراتیک ده‌بێ ئاماده بن. ده‌بێ هه‌وڵه‌کانی پارتی دادوگه‌شه بۆ دابه‌شبوون و جیابوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی دیموکراتیک له تورکیا به‌فێڕۆ بچێت."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیموکراتیک له تورکیا دەکات تاکوو له کۆبوونه‌وه‌ی پارتی کۆماریخوازی گه‌لان له چاناک قه‌ڵا به‌شداری بکه‌ن.
News Code 7885
Your Comment