بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کڵچدار ئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە دوای کۆبوونەوەی شەش پارتەکەی ئۆپۆزیسیۆن لە ئەنقەرە بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا و ڕکابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان دیاری کرا.
پارتی کوردیی دیموکراتیکی گەلان (HDP) کە پشتگیری لە کاندید بوونی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان ناکات دوو بژاردەی لەبەردەستدایە؛ یان دەبێت کاندیدێک بۆ خۆی دیاری بکات یان ئەوەی کە پشتگیری لە کاندیدی شەش پارتەکەی ئۆپۆزیسۆن واتا کڵچدار ئۆغڵۆ، بکات.
ماڵپەڕی بلومبێرگ لە زاری چەند سەرچاوەیێکەوە کە بە ئاگاداری پرسەکە ناویان لێدەبات، نووسی: پارتی دیموکراتیک گەلان خۆی ئامادە کردووە بۆ پشتگیری کردن لە کەمال کڵچدار ئۆغڵو.
محەمەد کایا سەرۆکی ژووری بازرگانیی دیاربەکر گوتوویە: "دەنگدەرانی کورد دەیانویست دەنگ بە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ شاروەانی ئیستەمبۆڵ بدەن، لە ئێستادا کە ناوبراو بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار هەڵبژێردراوە، هەدەپە بەدوای قەناعەت هێنان بە کوردەکانە کە دەنگ بە کەمال کڵچدار ئۆغڵو بدەن".
ناوبراو جەختی کردۆتەوە کە دەنگدانی کوردەکان بە کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن، کاریگەریی زۆری دەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەردۆغاندا.
هەر بەگوێرەی ئاژانسی بلۆمبێرگ، بەرپرسانی پارتی دیموکراتیکی گەلان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن بە سەرکەوتنی کڵچدا ئۆغڵۆ دۆسیە چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا جارێکی تر بخرێتە گەڕ.
Your Comment