بەسەردانێکی رانەگەیەندراو لۆید ئۆستین گەیشتە بەغدا

بەشی جیهان- وەزیری بەرگری ئەمریکا بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی هەواڵیدا بڵاویکردەوە سەردانەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی بەرگری ئەمریکا بۆ بەغدای پایتەختی عێراق لە چوارچێوەی گەشتەکەیدایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی وەززیری بەرگریی ئەمریکا گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر بەرژەوەندیەکانی وڵاتەکەی لە عێراق.

هەروەها لۆید ئۆستین لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا هێزەکانی وڵاتەکەی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای عێراقی بینیوە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی سەردانەکەی و وردەکاری دیدار و کۆبوونەوەکانی نەخراوەتەڕوو.

News Code 7810

Your Comment

You are replying to: .
captcha