بارزانی و میری ئێزدییان جەختیان لە جێبەجێ کردنی ڕێێکەوتننامەی شەنگال کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى ‏هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييان ‏کرد.‏

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ دیدارەکەدا دۆخى ئێزدييان له‌ که‌مپه‌کانى ئاواره‌يى و شه‌نگال و له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات تاوتوێ کرا و تيشک خرايه‌ سه‌ر به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ڕزگار کردنى ڕفێنراوانى ئێزدى و ژيان و گوزه‌رانى ڕزگارکراوان و چۆنيه‌تيى يارمه‌تيدانيان.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى بايه‌خدانى به‌رده‌وام به‌ دۆخى ئێزدييان و جێبه‌جێ کردنى ڕێککه‌وتنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال کرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌کانيان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى کوردستان، عێراق و جيهان يارمه‌تى بدرێن بۆ ئاوه‌دان‌کردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌که‌ به‌گشتى.

نێچيرڤان بارزانى به‌رده‌واميى هه‌موو پشتگيرييه‌کى بۆ ئێزدييان و پاراستنى مافه‌کانيان له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا که‌ پرۆسه‌ى ڕزگارکردنى ڕفێنراوان و ئاشکراکردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رچى پێويست بێت بۆ ڕزگارکردن و يامه‌تيدانيان، درێخى ناکرێت.

News Code 7806

Your Comment

You are replying to: .
captcha