سیاسەتوانانی سوید هەڵویستی خۆیان لەئاست گرووپە کوردییەکان گۆڕیوە

بەشی جیهان- کەناڵی نۆرد لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە هەڵویستی سیاسەتوانانی سویدی لەئاست کورد و گرووپە کوردییەکاندا گۆڕاوە ئەوەش پاش داخوازیی ئەو وڵاتە بۆ بەئەندامبوون لە ناتۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وڵاتی سوید 10 هەزار هاووڵاتیی کوردی تێدایە و نووسینگەی ژمارەیەک لە گرووپە کوردیەکان لەوان ئیدراەی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی سووریایشی تێدایە. ئێستا لەسەر خواستی تورکیا دەیهەوێت پشتگیرییەکانی بۆ کورد کەم بکاتەوە. هۆکارەکەشی ئاشکرایە؛ تورکیا داوای لە سوید کردووە کە ئەگەر دەیهەوێت ئەنقەرە داخوازیی ئەو وڵاتە بۆ بەئەندامبوون لە ناتۆ قبووڵ بکات پێویستە ستۆکھۆڵم کۆتایی بە پشتگیری کردن لە کوردەکان بێنێت.

کەناڵی ئاسمانیی نۆرد کە ڕووماڵی هەواڵی وڵاتانی سکاندیناڤیا دەکات لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هۆکارەکانی هەڵویست گۆڕینی سوید دەکات لەمەڕ کورد و گرووپە کوردییەکان.

ئەم کەناڵە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە نەک هەر ڕای حکوومەتی سوید بەڵکوو هەڵویستی سیاسەتوانەکانی ئەو وڵاتەش لەبارەی کوردەکانەوە گۆڕاوە و ئەوان وەکوو ڕابردوو لە کورد و گرووپە کوردییەکان پشتگیری ناکەن.

نۆرد هۆکاری سەرەکیی هەڵویست گۆڕینی سوید و سیاسەتوانانی ئەو وڵاتە لە ئاست کوردەکان بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەوان بەدەست هێنانی ئەندامێتیی ناتۆ دەزانێت. تورکیا وەکوو ئەندامێک لە 30 ئەندامەکەی ناتۆ دەتوانێت ڕێگیری بکات لە سەرکەوتانی خواستی سوید.

کەناڵی نۆرد ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڵویستی سیاسەتوانانی سویدی بەناکاو لەئاستی کورد و گرووپە کوردییەکاندا گۆردرا. کورد کە پێشتر بە هاوپەیمانی سوید لە قەڵەمدەدرا ئێستا سەربە گرووپە تیرۆریستییەکان ناوی لێدەبرێت.

لەم ڕاپۆرتەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە کوردەکان جارێکی دیکە بوونەتە قوربانیی سیاسەتی دژە کوردی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا.

News Code 7801

Your Comment

You are replying to: .
captcha