کوردپرێس:
بەگوێرەی نووسراوێک کە عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان بڵاوی کروەتەوە "خاوەنی پرۆژەکان واتا کۆمپانیاکان، دەبێت لە بانک خۆی تۆمار بکات بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی کۆی پارەی لە بەشداربووان لە دینارەوە بۆ بکاتە دۆلار".
ناوبراو دەشڵێت لە دوو ئاست کارمانکردوە بۆ ئەوەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
یەکەم: لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم قسەمان کردوە بۆ ئەوەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی هەرێمی کوررستانیش بگرێتەوە.
دوەم: سۆران عومەر ئەمڕۆ قسەی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کردوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی شارەکانی عێراق، بەشداربوانی پرۆژەکانی نیشتەجێبون بۆ قیست و کڕینی خانوو و شوقە هەر ١٠٠ دۆلار یان بە ١٣٢ هەزار دینار پێبدرێت، پارێزگاری بانکی ناوەندی پێی ڕاگەیاندوە کە ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەمەرجێک خاوەنی پرۆژەکان کۆمپانیا ڕێککاری پێویست بگرنەبەر.
Your Comment