هەرێمی کوردستان مەترسیی پاشەکشەی لەسەرە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  کادیرى باڵاى پارتى‌ ڕایدەگەیەنێت، هه‌رێمى کوردستان له‌ڕووى دیموکراسى ‌و پێکه‌وه‌ژیان ‌و مافه‌کانى مرۆڤ له‌ پاشه‌کشه‌یه‌کى مه‌ترسیداردایه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌لام به‌روارى کادیرى باڵاى پارتى‌ و په‌رله‌مانتارى پێشوى ئه‌و حزبه‌ له ‌په‌رله‌مانى کوردستان بە تۆرى میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: "مه‌ترسیه‌کى ئه‌ووتۆ له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان نییه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌، چوونکه‌ زیاتر له‌ساڵێکه‌ نه‌توانرا حکوومه‌ت پێکبهێندرێت ‌و کار به ‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌کرا".

ناوبراو وتیشى: "هه‌رێمى کوردستان له‌ڕووى دیموکراسى مافه‌کانى مرۆڤ پێکه‌وه‌ژیان وه‌ک نموونه‌ باس ده‌کرا له‌ ناوچه‌که‌دا و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ پشتیوانیه‌کى باشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بێت، به‌ڵام له‌مساڵانه‌ى دواییدا هه‌رێم له‌پاشه‌کشه‌یه‌کى مه‌ترسیداردایه ‌و ئه‌و وێنه‌ جوانه‌ى له‌دونیاى ده‌ره‌وه ‌و ڕۆژئاوا هه‌یبوو به‌وشێوه‌یه‌ى جاران نه‌ماوه‌".

لای خۆیشیه‌وه‌ که‌مال ڕه‌ئوف ڕۆژنامه‌نووس ‌و چاودێرى سیاسى ڕایگه‌یاند: "مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه ‌و بیانیه‌کان چه‌ندجارێک به‌ڕوون ‌و ڕاشکاوى ئه‌مه‌یان به‌کورد گه‌یاندووه‌".

له‌باره‌ى مه‌ترسیه‌ ناوخۆییه‌کانیش که‌مال ڕه‌ئوف ده‌ڵێت: "له‌ هه‌رێم پایه‌کانى ده‌وڵه‌ت بوونى نییه ‌و پارتى ‌و یه‌کێتى هه‌رکه‌سه‌ و به‌جیا هێزى چه‌کدارى هه‌یه‌ و ئه‌مه‌جگه‌ له‌وه‌ى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه ‌و متمانه‌ له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌، هاوکات له‌کاتى بوونى هه‌رمه‌ترسیه‌ک کۆى قه‌واره‌که‌ ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌".

له‌هه‌مان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا عه‌دنان عوسمان ڕۆژنامه‌نووس‌ و په‌رله‌مانتارى پێشوترى په‌رله‌مانى کوردستان وتى: "به‌گوێره‌ى ده‌ستورى عێراق، پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نێکى باڵا دروست بکرێت ‌و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ گره‌نتى پاراستنى هه‌رێمه‌کانه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ دروست نه‌کراوه‌".

News Code 7740

Your Comment

You are replying to: .
captcha