سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پەیوەندیی بەهێزی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران کردەوە

بەشی ئێران- دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق لەسەر داوای هاوتا عێراقییەکەی، کۆبوونەوەی نێوان محەمەدشیاع سوودانی و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە بەغدا بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : ڕۆژی چوارشەممە، محەمەدشیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە بەغدا پێشوازیی کرد لە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و گفتووگۆیان لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کرد.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە کۆبوونەوەکەدا بابەتە گرنگەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە بەتایبەت بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری و رۆشنبیریدا.

ئەوەشی خستۆتە ڕوو، سوودانی لەلای خۆیەوە جەختی لەوەکردۆتەوە کە بەغدا دەیەوێت لەتەواوی بوارەکاندا هەماهەنگی لەگەڵ تاران بکات و سووربوونی عێراقی لەسەر هەبوونی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات کردۆتەوە.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆبوونەوە کەدا تەئكیدی لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ بووژانەوە و پێشخستنی عێراق كردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە تاران دەیەوێت گەڕێكی تری دانیشتنی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەبچێت.

News Code 7738

Your Comment

You are replying to: .
captcha