بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامید یوونس بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق له لێدوانێکدا له‌باره‌ى گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ میدیاى نزیک له پارتى وتوویه‌تى: "لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دیدگای جیاوازمان هەیە، پشتیوان بەخوا چارەسەریان دەکەین و کار بۆ دەرکردنی یاسای نەوت گاز دەکەین، کە لەبەرژەوەندی گه‌لی عێراقدا بێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ته‌ئکیدی کردۆته‌وه، بێگومان وەبەرهێنان لە گاز، یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکان کە لەگەڵ کۆمپانیاکان لە واشنتۆن تاووتوێ کرا، بۆ کۆمپانیاکانمان ئاشکرا کرد، کە وەزارەتی نەوت هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ و بۆ ئه‌مه پلانی هەیە".
حامید یوونس ده‌شڵێت: "یاسای نەوت و گاز مادەیەکی دەستووریە، کار لەسەر دەرکردنی ئەو یاسایە دەکرێت، کە بەگوێرەی دەستوور بێت، پێویستە ئەو یاسایە بەشێوەیەک دابڕێژرێت لە بەرژەوەندیی گەلدا بێت".
Your Comment