بەپێی هەواڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتارانی هەدەپە ئەبرو گونەی، مێرال دانیش بێشتاش، هیشیار ئۆزسۆی، ڕوشتو تریاکی و هاوسەرۆکانی هەدەپەی دیاربەکر گوڵستان ئاتاسۆی و زەیاد جەیلان سەردانی ئەو خێزانانەیان کرد كه كه‌سوكاریان كه‌وتونه‌ته ژێر دار‌و په‌ردوی بوومه‌له‌رزه وێرانكارهكهی 6ی ئه‌م مانگه.
لە سەردانەکەیدا بوڵدان بۆ ڕۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "ئازارەکانمان وەک یەکە و پێکەوە برینەکانمان ساڕ‌ێژ دەکەین، دەمەوێت بڵێم حکوومەت لە وێرانەدایە، بێ گوێدانە ئیمان و بیروڕای سیاسی و مەزهەب، هەمووان بە رۆحی پشتیوانییەوە لێره‌ین، برینەکانمان قووڵن، ئازارەکانمان زۆرن، هیوادارم بە زوورین کات ئەم برینانە پێکەوە ساڕ‌ێژ بکەین، خەڵکێکی زۆر لە ژێر داروپەردوی ئامەددان، هەر لە سەرەتاوە هەموو ئەگەرەکانمان کۆ کردوه‌تەوە، ئەگەر ئەمڕۆ شارەوانییەکانمان لەناو نەبرایە، زوتر چارەسەری ئەم برینەمان دەکرد".
شایانی باسە به‌ره‌به‌یانی 6ی ئه‌م مانگه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باكوری كوردستان، توركیا و رۆژئاڤای كوردستان و سوریای ههژراند، تائێستاش هه‌زاران كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Your Comment